کەمی ڤیتامین C ئەگەر بە ڕێژەەیەکی زۆر بێت کاریگەری توند دروست دەکات لەسەر جوانی پێست و دەمووچاو چونکە پێست پشت بەم ڤیتامینە دەبەستێت بۆ دروستکردنی کۆلاجین و نوێبوونەوەی خانەکان لێرەدا گرینگترین کاریگەرییەکانی کەمی ڤیتامین C دەخەینە ڕوو:
١: تێکچوونی پێکهاتەی پێست و چرچبوونی پێشوەختە بەهۆی ئەوەی ڤیتامین C پێویستە بۆ دروستبوونی کۆلاجین، کەمییەکەی دەبێتە هۆی:
١: لاوازبوونی شانەکانی پێست
٢: دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و چرچولۆچی زووتر لە کاتی خۆی
٣: شۆڕبوونەوەی پێستی دەموچاو و لەدەستدانی توندییەکەی
٢: درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان
ئەگەر برینێک یان شوێنەواری زیبکەیەک لەسەر دەمووچاو هەبێت زۆری پێدەچێت تا چاک دەبێتەوە ئەمەش لەوانەیە نیشانەی کەمی ڤیتامین C بێت، چونکە جەستە ناتوانێت شانە نووێییەکان بە خێرایی دروست بکاتەوە.
٣: دەرکەوتنی خاڵی سوور
١: لە دەوروبەری سەلکی مووەکاندا خاڵی سووری ورد دەردەکەوێت.
٢: موولوولەکانی خوێن زۆر ناسک دەبن و بە کەمترین لێکخشاندن یان فشار،پێستەکە شین دەبێتەوە.
٤: زبری و وشکبوونی پێست:
کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی دروستبوونی چینێکی زبری پڕۆتین ( کیراتین) لەسەر پێست کە وەک زیبکەی ورد و زبر دەردەکەوێت، بە تایبەت لەسەر قۆڵ و ران بەڵام کار دەکاتە سەر پێستی دەمووچاویش و وەک وشکیەکی بێزارکەر دەردەکەوێت.
٥: تێکچوونی ڕەنگی پێست و کەمبوونەوەی درەوشاوەیی پێست رەنگێکی زەرباو ماندوو و بێ ڕوح دەردەکەوێت، هەروەها ڕەنگە پەڵە گەورەتر ببن چونکە پێست بەرگری نامێنێت لە بەرامبەر تیشکی خۆر و ئۆکسان
٦: خوێنبەربوونی پووک:
هەرچەندە ئەمە ڕاستەوخۆ لەسەر پێست نییە بەڵام یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی کەمی ڤیتامین C کە کاردەکاتە سەر جوانی دەم و لێو، پوکەکە سوور دەبێتەوە و بە ئاسانی خوێنی لێدێت.

