چەند ڕێگایەکی سادە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە!

١: دێمکەی پڕ لە ئاوی گەرم بەکار بهێنە بیخەرە سەر پشتت یاخود سەر سکت بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک ئازارەکەت کەم دەکاتەوە.

٢: خواردنەوەی گەرم بخۆرەوە وەکو چای گیایی وەک زەنجەفیل، نەعنا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هێورکردنەوە و گرژبوون و ئاوسانی سک.

٣: جوڵەی نەرم و نیان بکە وەکو ڕۆشتن بە پێ کە یارمەتی باشترکردنی ڕۆشتنی خوێن دەدات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار.

٤: مەساجی خوارەوەی سکت بکە بە نەرمی بە جوڵەی بازنەیی بە زەیتی گەرم.

٥: حەمامێکی گەرم بکە کە یارمەتیدەر دەبێت لە ئارامکردنەوەی جەستە و کەمکردنەوەی گرژبوون.

٦: پشوودان و ئارامگرتن فشاری دەروونی دەبێتە هۆی خراپترکردنی گرژبوون، بۆیە هەوڵبدە پشوو بدەیت و بە باشی بخەویت.

Related Posts

Recent Stories