بۆچی منداڵەکەم لە کاتی تووڕەیی لە خۆی دەدات؟

هۆکارەکان:

١: نا توانایی لە دەربڕین و بەکارهێنانی وشە بە تایبەت لە تەمەنی ( ١ بۆ ٤ ) ساڵیدا لەو کاتەی توڕەیە یان بێزارە ناتوانێت بە تەواوی دەربڕین بکات باسی هەستەکانی خۆی بکات و بیگەیەنێت بە دەوروبەری.

٢: بەداخەوە دایک و باوکی سارد و کەم هاوسۆز منداڵ دەیناسێتەوە دەزانێت ئەگەر بەم جۆرە هاوار نەکات و نە قیژێنێت و لە خۆی نەدات ڕەنگە وەڵامی نەدەنەوە و بە هەند وری نەگرن یاخود ئەو کاتەی بە هێمنی و بە ئاسایی داواکاریەکەی دەکات گوێی لێناگرن و بۆیەش هەست بە بێ ئومێدی و بێ دەسەڵاتی دەکات کە کەسانی نزیکی ژیانی لێی تێناگەن.

٣: هەندێکجار بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دەوروبەرە و بەو جۆرە سەرنجەکان بەدەست دەهێنێت.

٤: بەم جۆرە خۆی ئارام دەکاتەوە، واتە ئەو کاتەی ئازار و هەستی ناخۆشی دەروونی هەیە بە جۆرێک ئازاردانی جەستە لەو ئازارە ناو ناخی دووری دەخاتەوە.

Related Posts

Recent Stories