چۆن ترسی منداڵ کەم بکەینەوە لە کاتی هێرشی مووشەکی؟

بێگوومان زۆر ئاساییە لە کاتی شەڕدا منداڵان کە گوییان لە تەقینەوە یاخود دەنگی مووشەک دەبێت بترسن و دڵەڕاوکێیان بۆ دروست ببێت، بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە چۆن خێزان دایک و باوک هەوڵ بدەن ترسی منداڵ کەم بکەنەوە.

١: بە ئارامی مامەڵە بکە چونکە زۆرجار منداڵان سەیری کاردانەوەی دایک و باوکیان دەکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش هەمان کاردانەوەیان هەبێت.

٢: بە پێی تەمەنی منداڵەکەت هەوڵ بدە بە راستگۆیانە بۆی ڕوون بکەیتەوە، دڵنیای بکەرەوە کە پێکەوەین وە هیچ شتێکی خراپ ڕوو نادات.

٣: هەوڵ بدە منداڵەکەت ئاسوودە بێت لە ڕووی جەستەییەوە لە باوەشی بگرە، دەستیان بگرە لە کاتی دەنگە بەرزەکان لە نزیکیان دابنیشە، نزیکی جەستەیی وا لە منداڵ دەکات هەست بە پارێزراوی بکات.

٤: کەشێک دروست بکە کە منداڵەکەت تێیدا سەرقاڵ بێت وەکو ( یارییەکی دڵخوازی ئەنجامبدەن، یاخود بەیەکەوە وێنە بکێشن) بۆ ئەوەی منداڵەکەت سەرنجی لەسەر ترسەکەی نەمێنێت.

٥: منداڵەکەت دوور بخەرەوە لە هەواڵی ترسناک وەک سەیرکردنی هەواڵی جەنگی و ڤیدیۆکان چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەراوکێ.

٦: بەردەوامبە لەسەر رۆتینی ڕۆژانە، ئەمە وا لە منداڵەکەت دەکات هەست بە جێگیری ژیانی بکات.

Related Posts

Recent Stories