هۆکار و چارەسەرکردنی دابەزینی منداڵدان!

زۆرێک لە ژنان بە دەست بوونی ئازار و کێشەی منداڵدانیان دەناڵێنن یەکێک لە کێشەکانی منداڵدان شۆڕبوونەوە یان دابەزینی منداڵدانە، کە ڕەنگە بەهۆی کۆکە و کێشی زیادە و قەبزی دروست ببێت

ئەو کاتە دروست دەبن کە ماسولکەکانی بنەوە یان خوارەوەی ناوچەی حەوز لاواز دەبن، ئەوکاتە ناتوانن چیتر لە پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی منداڵدان بەردەوام بن بۆیە دێتە خوارەوە و ئەگەری هەیە لە دەرچەوی زێیەوە دەربکەوێت، دابەزینی منداڵدان یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی لابردنی منداڵدانی ئەو ژنانەی تەمەنیان ٥٥ ساڵ تێپەڕی کردووە.

ئەو ژنانەی جارێک یان زیاتر منداڵیان بە ڕێگەی سروشتی بووە لە ڕێگەی زێیەوە، کاتێک منداڵدان بەرەو زێ یان بۆ ناویەوە دادەبەزێت، هەندێکجاریش لێوە دەردەکەوێت، ئەم حاڵەتە چەند کاریگەریەک دروست دەکات لەوانە هەوکردن و کیمیاویبوونی شانەکانی و دابەزینی ئەندامی تر وەک میزڵدان یان ڕێکە

ڕەنگە حاڵەتە توندەکانی دابەزینی منداڵدان پێویست بە نەشتەرگەری بکات، بەڵام لە حاڵەتە سەرەتاییەکان ڕەنگە وەرگرتنی چارەسەر و وەرزشکردن سوودی هەبێت، لە حاڵەتی دابەزینی سووک نیشانەی نییە، بەڵام لە ناوەند و توند نیشانەی هەیە وەک ( هەستکردن بەوەی کە لەسەر تۆپێک دانیشتووی،خوێنبەربوونی زێ و زیادبوونی دەردراوەکانی زێ، کێشە لە کاتی جووتبوون، دەرکەوتنی منداڵدان یان ملی منداڵدان لە دەرچەی زێوە، هەستکردن بە قوڕسایی لە ناوچەی حەوز، زەحمەت جووڵانەوەی ڕیخۆڵەکان وەک قەبزی و زەحمەت تێپەڕبوونی پاشەڕۆ، ئازاری خوارەوەی پشت، ئازاری دوووبارەبوونەوەی میزڵدان، کێشەی میزکردن وەک میزەچورکە یان نەهاتنی یاخود بە زەهمەت بەتاڵبوونی میزڵدان.

چۆن خۆمان بپارێزین؟

١: خۆپاراستن لە بەرزکردنی شتی قوڕس و بەرزکردن بە ڕێگایەکی دروست

٢: چارەسەرکردنی کۆکەی درێژخایەن و هەوکردنی بۆڕی هەناسەدان

٣: خۆپاراستن لە زیادبوونی کێشی لەش لە ڕێگەی سیستەمی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن

٤: وەرگرتنی سوێنگرەوەی ئەسترۆجین لە کاتی نەمانی سووڕی مانگانە

بەڵام ئەگەر هاتوو حاڵەتەکە بەمە باش نەبوو ئەوا پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت کە بریتییە لە:

بەستنەوەی منداڵدان یان لابردنی

Related Posts

Recent Stories