کەمبوونەوەی ڤیتامین D یەکێکە لە هۆکارە گرینگەکانی تێکچوونی خەوی منداڵان بە تایبەت لە ساوا و منداڵانی خوار تەمەن ٢ ساڵ.
کاریگەریەکانی بە چەند شێوەیەک دەردەکەون:
١: خراپی خەو و زۆر بەخەبەرهاتنەوە لە شەودا ڤیتامینD ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنی دەردانی ( میلاتۆنین) کە هۆڕمۆنی خەوە.
٢: کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی ئەوەی خەوی منداڵەکە سووک و پچڕ پچڕ بێت.
٣: منداڵەکە ڕەنگە خەواڵو دیاربێت، بەڵام بە ناڕەحەتی دەخەوێت یان کاتی خەو و کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەی تێکدەچێت.
٤: بێزاری و گریانی شەوانە کەم بوونی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی ئازاری سووکی ئێسک و ماسوولکەکان کە ئەم ئازارە شەوان زیاتر دەبن و منداڵەکە بێزار دەبێت.
٥: ئارەقکردنەوەی زۆری سەر لە کاتی خەوتن ئەمە یەکێکە لە نیشانە هەرە باوەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین D بە تایبەت لە ناو منداڵانی ساوادا.
٦: کەمبوونەوەی خەوی قووڵ منداڵەکەت خەوی زۆر سووک دەبێت و بە بچووکترین دەنگ بەخەبەر دێت.

