ئەمە جوڵەیەکی هەڕەمەکی نییە بەڵکو هێزێکی شاراوەیە کە کۆرپە بەکاری ئەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی ژیر بکاتەوە.

پسپۆڕان ڕوونی دەکەنەوە کە کۆرپە بە دەست لێدان و ڕاکێشانی گوێچکەکانی:

١: هاندانی دەماری ڤاگوس( vagus nerve): دەڵێن کاتێک کۆرپە کە گوێی دەخورێنێت، دەماری (ڤاگوس) چالاک دەکات و ئەم دەمارە بەرپرسە لە ناردنی ئاماژەی ئارامی بۆ مێشک و جەستە.

٢: کەمکردنەوەی لێدانی دڵ: ئەم جوڵەیە دەبێتە هۆی ئەوەی لێدانی دڵی کۆرپە هێواش ببێتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جەستە بچێتە دۆخێکی حەوانەوە.

٣: خۆهێویرکردنەوە ( self soothing ): ئەمە ڕێگایەکی سروشتیە کە کۆرپە خۆی فێرئەکات بۆ ئەوەی لە قۆناغی یاری و چالاکیەوە بگۆڕێت بۆ قۆناغی خەو و پشوودان.

٤: نیشانەی ماندوویەتی: ئەگەر بینیت کۆرپەکەت ئەمە دەکات، ئەوە نیشانەیەکی ڕوونە کە کاتی خەوی هاتووە و خەریکە جەستەی ئامادە دەکات بۆ خەوێکی قووڵ.