١: تا دەتوانیت شیری خۆت بدە بە منداڵەکەت.
٢: لە کاتی شیر خواردن با سەری منداڵەکەت بەرز بێت.
٣: لە %٦٠ منداڵی تازە لەدایک بوو تووشی زەردووی دەبێت.
٤: هەرکات منداڵەکەت خۆی پیس کرد ڕاستەوخۆ دایبییەکەی بگۆرە با پێستی نەسوتێت.
٥: باشترە دوای هەفتەیەک ئنجا منداڵەکەت بشۆیت.
٦: منداڵی تازە لەدایک بوو لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ناوکی فڕێ دەدات بەڵام ئەگەری هەیە تا ١ مانگ فڕێی نەدات.
٧: ئەگەر منداڵەکەت قوماتکرد با قاچی جووت نەبێت بیبەستیتەوە چونکە بەو کارە ئەگەری هەیە جومگەی سمتی منداڵەکەت دەرچێت.
٨: دوای هەفتەیەک منداڵەکەت پیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بدە بۆ پشکنین بۆ زیاتر دڵنیابوون لە تەندروستی منداڵەکەت.
٩: هەموو کوتانەکان بۆ منداڵەکەت بە رێک و پێکی ئەنجام بدە.
١٠: لەگەڵ هەر کوتانێک دەبێت کێشی منداڵەکەت و درێژی و پێوانەیی چوارچێوەی سەری بپیورێت.
وەڵامێک بنووسە