١: خواردن یان خواردنەوەی شیرینی: کاریگەرترین ڕێگا بۆ ئەوەی منداڵ لە ناو منداڵدانی دایک بجوڵێت، خواردن یان خواردنەوەی شتێکە کە ڕێژەیەکی مامناوەند شەکری سروشتی تێدابێت. ئەمە هۆشیاری کۆرپەلەکە زیاد دەکات و هانی دەدات بۆ جووڵەکردن. نموونەش بۆ خواردن پارچە میوەیەک یاخود خواردنەوەی شەربەتێکی سروشتی کە ڕێژەیەکی شەکری تەندروستی تێدا هەبێت.
٢: دروستکردنی دەنگە دەنگ: هەستی بیستنی منداڵەکەت لە نیوەی سێ مانگی دووەمدابە باشی گەشەی سەندووە، بۆیە قسەکردن لەگەڵی یان گۆرانی گوتن بۆی ڕەنگە هانی بدات دەست بە جووڵە بکات.
٣: جوڵەکانت بگۆڕە: ئەگەر ڕاوەستابوویت پاڵ بکەوە. ئەگەر پێشتر پاڵکەوتوویت ئەوا لایەکە بگۆڕە. چونکە کۆرپەکەت حەزی بە چالاکی زۆرە.
٤:ئەنجامدانی چەند مەشقیکی مامناوەند: مەشقکردنێکی نەرم وا دەکات لێدانی دڵی منداڵەکەت کەمێک زیاد بکات. لەگەڵ ئەو وەرزشانەی کە گرینگن بۆ پێش لەدایک بوونی منداڵەکە، ئەمە هانی جوڵەکردنی کۆرپەلە دەدات.