پێش دووگیانی:

١: سەردانی پزیشکی ددان بکە بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی کێشە و چارەسەرکردنیان.

٢: سەردانی پزیشکی ئافرەتان بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ڤیتامین و کانزاکان.


٢. ڕێنماییە گشتییەکان:

١: وەرگرتنی بەرنامەی خۆراک و وەرزش کە گونجاو بێت لەگەڵ کێش، باڵا، تەمەن و باری تەندروستیت.

٢: گرنگیدانی زۆر بە خواردنی سەوزەوات.

٣: خواردنی ژەمەکان بە شێوەیەکی هاوسەنگ (پڕۆتین، چەوری سوودبەخش، ڤیتامین، کانزا و کاربۆهیدرات).


٣. لە ٣ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دووربکەوەرەوە لەم خواردنانە:

١: جگەری مریشک.

٢: شیری فرێش (نەکوڵاو).

٣: گێزەر (بڕی زۆر).

٤: خواردنەوە گازییەکان و شیرینی.

٥: ئەو ماسیانەی ڕێژەی جیوەیان بەرزە.

٦: هێلکەی باش نەکوڵاو.

٧: کافایین و تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین A.


٤. پاراستنی پێست و بەرهەمە قەدەغەکراوەکان:


دووربکەوەرەوە لەم ماددانە چونکە مەترسی لەبارچوون یان کێشە بۆ کۆرپەلە دروست دەکەن:

١: ریتینۆڵ (Retinol).

٢: سالسلیک ئەسید (بە ڕێژەی بەرز).

٣: دژەخۆری کیمیایی.

٤: بێنزۆیل پیرۆکساید.

٥: کرێمی تێتراسایکلین و حەبی ئایزۆتریتینۆین (وەک ڕاکوتان).

تێبینی: دەبێت ڕۆتینی پێستت لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا بێت.


٥. هەنگاوە کۆتاییەکان:

١: وەرزشکردن تەنها لەلای ڕاهێنەری شارەزا.

٢: وەرگرتنی زانیاری دەربارەی شیردانی سروشتی و پڕۆسەی لەدایکبوون لەلای پەرستاری پسپۆڕ.

٣: وەرگرتنی فۆلیک ئەسید و ڤیتامینەکان تەنها بە ڕێنمایی پزیشکی ئافرەتان.