١: بە بەردەوامی ترشی فۆلیک بخۆ… پێویستە بۆ گەشەکردنی مێشک و سیستەمی دەمارەکانی منداڵەکەت.

٢: چاودێری پێشوەختەی پێش لەدایکبوون پشتگوێ مەخە بۆ دڵنیابوون لە دووگیانییەکی تەندروست هەر لە سەرەتاوە.

٣: دوور بکەوە لە بەرزکردنەوەی شتە قورسەکان و ماندووبوونی زۆر.

٤: خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ هەڵبژێرە کە دەوڵەمەندە بە سەوزە و میوە و پرۆتین.

٥: گوێ لە جەستەت بگرە پشوودان و خەوتنی پێویست بۆ دووگیانییەکی تەندروست زۆر گرنگە.

٦: ماوەی دووگیانی کاتێکی هەستیارە باشتر لە جاران ئاگاداری خۆت بە.