١: زیبکەی هۆڕمۆنی:
نیشانەکانی: زیبکەی قووڵ و بە ئازار کە زیاتر لەسەر چەناگە و دەوروبەری شەویلگە دەردەکەون
ئەو پێکهاتانەی سوودبەخشن بۆی ئەمانەن:
١: ڕەتینۆدەکان
٢: نیاسیناماید
٣: زینک
٤: ئەزیلیک ئەسید
٢: زیبکەی کەڕوو:
نیشانەکانی: زیبکەی بلقی وردی دووبارە بووەوە کە زۆرجار دەخورێت، لەسەر نێوچەوان، سنگ، یان پشت دەردەکەون.
ئەو پێکهاتانەی سوودبەخشن بۆی ئەمانەن:
١: کیتۆکۆنازۆڵ
٢: زینک پیریتێۆن
٣: گۆگرد
٣؛ زیبکەی بەکتریایی:
نیشانەکانی: زیبکەی هەوکردوو، زیبکەی کێمدار و برینی قووڵی جۆری سستیک
ئەو پێکهاتانەی سوودبەخشن بۆی ئەمانەن:
١: بێنزوێل پیرۆکساید
٢: سالیسلیک ئەسید
٣: کلیندا مایسین
٤: ئەزیلک ئەسید

