١: بۆ هەموو شوێنێکی ماڵەکە بە دوات دەکەوێت یان لە نزیکت دەمێنێتەوە.

٢: یاری یاخود کتێب یان هەر شتێکت بۆ دەهێنێت تا سەرنجت ڕابکێشێت.

٣: لە ناکاو دەست بە جووڵەی سەیر دەکات یان دەنگە دەنگ بە تایبەت کاتێک تۆ سەرقاڵیت.

٤: داوای یارمەتی دەکات لە شتانێک کە خۆی دەتوانێت زۆربەی ئەنجامبدات.

٥: هەوڵدەدات لە باوەشت بگرێت.

٦: هەستەکانی زەقتر دەبنەوە، یان بە ئاسانی بێزار و توڕە دەبێت.

٧: داوا دەکات یاری لەگەڵ بکەیت.

کاتێک گرینگی بە پێداویستییە سۆزدارییەکانی منداڵەکەت دەدەیت، فێر دەبێت کە بە رێگەی ئەرێنی سەرنجت بەدەست بهێنێت، ئەمەش وادەکات ڕەفتاری نەرێنی منداڵەکەت کەم بکاتەوە.

بەڵام پشتگوێ خستنی منداڵەکەت وا دەکات منداڵەکەت پەنا بباتە بەر ڕەفتاری نەرێنی بۆ راکێشانی سەرنج ئەمەش متمانەی سۆزداری لاواز دەکات و رەفتارە نەرێنییەکانی زیاتر دەکات.