هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی منداڵ حەزی بە خوێندن نەبێت، هەروەها دەکرێت هۆکارەکان ژینگەیی بن یاخود سۆزداری یاخود هۆکاری گەشەسەندن بێت.

١: هۆکاری سۆزداری و دەروونی:

١: نەبوونی ئارەزوو ئەگەر بابەتەکە بە چێژ نەبێت منداڵەکە هەست بە بێزارکەری دەکات.

٢: کەمی متمانە بە خۆبوون ئەو منداڵەی هەست دەکات کە زیرەک نیە خۆی لە خوێندن بە دوور دەگرێت بۆ ئەوەی لە شکست ڕزگاری ببێت.

٣: دڵەڕاوکێ یان فشاری دایک و باوک، مامۆستا یان هاوتەمەنەکانی وا لە منداڵ دەکات هەست بە فشار بکات لە خوێندن.

٤: ئەزموونە نەرێنیەکانی ڕابردوو ڕەخنەی بەردەوام، سزادان، یان شکستی دووبارە.

٢: کێشەکانی فێربوون:

١: ناڕێکی خوێندنەوە، ADHD، یان حاڵەتەکانی تر دەتوانن خوێندن قوڕستر بکەن.

٢: سەختی تەرکیزکردن کاتژمێرە درێژەکانی خوێندن یاخود کەمی پشوودان دەتوانێت تەرکیز کەم بکاتەوە.

٣: هۆکارە ژینگەییەکان:

١: سەرقاڵبوون لە ماڵەوە، ژاوەژاو، تەلەفۆن، تەلەفیزیۆن، نەبوونی شوێنێّکی ئارام بۆ خوێندن وا دەکات خوێندن ناخۆش بکات.

٢: نەبوونی ڕۆتینێکی باش وا لە منداڵان دەکات خوێندن ببێتە ئیختیاری لە لایەن.

٣: شێوازی ژیانی ناتەندروست خراپی خەوتن و خۆراکی خرپ و کامی وەرزشکردن کاریگەری لەسەر وزە و تەرکیزکردن هەیە.

٤: کاریگەریەکانی دایک و باوک و دەوروبەر:

١: فشاری زۆر و چاوەڕوانی زۆر وا لە منداڵان دەکات هەست بە فشاری دەروونی بکەن ئەمەش دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە لە بڕی سەرکەوتن.

٢: نەبوونی هاندان ئەگەر منداڵان هاندان لە دەورووبەرەکەیان نەبینن وا هەست دەکەن کە خوێندن هیچ بەهایەکی نیە.

٣: بەراورد کردنی بە خوشک و برا و هاوپۆلەکانی لە لایەن دایک و باوکانەوە وا دەکات ئاستی خوێندنیان داببەزێت.

٥: گەشەپێدانی سروشتی:

١: منداڵان، بە تایبەت گەنجان زۆرجار یاریکردنیان پێ باشترە لە خوێندن ئەوە شێوازێکی سروشتی خۆیانە بۆ گەڕان و تێگەیشتن لە جیهان.

منداڵان هەرگیز بە بێ هۆکار ڕقیان لە خوێندن نابێت، زۆرجار ئەمە نیشانەیەکەی کە ژینگەکەی یاخود شێوازی فێربوونی وە باوەڕبە خۆبوونی پێویستی بە ڕێکخستن هەیە.