١: گۆڕانی کێشی لەش:
ئەگەر لە ماوەیەکی کورتدا زۆر کێشت دابەزێنیت، یان بە پێچەوانەوە قەڵەو ببیت جەستەت تێکدەچێت و هۆڕمۆنەکانت ناتوانن بە رێکی کار بکەن.
٢: کێشەی غوودەی دەرەقی:
کهمی و زۆری ڕێژهی غوودهی دەرەقی کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی مانگانە هەیە.
٣: فرهکیسی هێلکەدان:
یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی دواکەوتنی سووڕی مانگانە، بەهۆی هەبوونی کێشە لە هێلکەدان و هۆرمۆنەکان.
٤: بەکارهێنانی حەبی ڕێگری لە سکپڕی:
دەستپێکردن، وەستان، یان گۆڕینی حەبەکانی ڕێگری لە سکپڕی، جەستە دەخاتە دۆخێکی نوێوە.
٥: دووگیانبوون:
دووگیانبوون دەتوانێت ببێتە هۆی نەهاتنی سووڕی مانگانە.
٦: فشار و قەلەقی دەروونی:
کاتێک زۆر نیگەران دەبی یان فشاری دەروونت زۆر دەبێت، مێشکت ماددەیەک دەردەدات که هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی لەش تێکدەدات و ئەمهش دەبێتە هۆی دواکەوتنی سووڕی مانگانە.
سەرچاوە: دکتۆرە گزنگ نجم الدین منتک
وەڵامێک بنووسە