تا ئێستا تووشی ئازاری زێ و حەوز بوویت؟
ئایا دەزانیت ئەمە بەهۆی گەورەبوونی منداڵدان و گۆڕانی هۆڕمۆنەکانەوە ڕوویداوە و تەواو سروشتییە!
ئەم ئازارە زیاتر لە سێ مانگی سێیەمدا ڕوودەدات، واتە لە ٢٨ هەفتە بە دواوە
هۆکارەکان ئەمانەن:
١: جوڵەی کۆرپەلە
٢: گەورەبوونی کۆرپەلە
٣: دابەزینی سەر بۆ ئامادەبوون بۆ منداڵبوون
٤: فشار و کشانی بەستەرەکانی منداڵدان کە دەبێتە هۆی فشار لەسەر دەمارەکانی منداڵدان و دروستبوونی ئازار.

