لە کۆی هەر پێنج ئافرەتێک، یەکێکیان توشی خەمۆکی دوای منداڵبوون دەبێت ئەم حاڵەتە لە نێوان( سێ بۆ شەش مانگ ) دەخایەنێت ، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی دەروونی بکرێت، چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێت ڕەنگە حاڵەتەکە بەرەو خراپتر بڕوات. لە حاڵەتی ئاساییدا زۆربەی ژنان دوای منداڵبوون توشی نا ئارامی دەبن، بەڵام تەنها دوو هەفتە دەخایەنێت حاڵەتەکە لە دوو هەفتە زیاتر بوو پێی دەوترێت خەمۆکی دوای منداڵبوون، ژنان پێیان شەرمە ئەو حاڵەتە لای کەسە نزیکەکانیان باس بکەن بۆیە زۆر جار درەنگ دەبردرێنە لای پزیشک و دەروونی بەرەو خراپی دەڕوات، بۆیە پێویستە ئافرەتان هۆشیاربن لەسەر تەندروستی دەروونی خۆیان هەر کات هەستیان کرد حاڵەتەکەیان لە دوو هەفتە زیاتری خایەند پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن.

