منداڵەکەم کتوپڕ خەوی تێکچووە هۆکارەکەی چییە؟

منداڵەکەت نەخۆش نییە بەڵکو خەریکە ( زیرەک ) دەبێت، ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت ( پاشەکشەی خەوی ٤ مانگی )

لێرە چی ڕوودەدات؟

مێشکی منداڵ گەشەیەکی گەورە دەکات و خەوی لە خەوی کۆرپەلەوە دەگۆڕێت بۆ خەوی مرۆڤێکی گەورە. منداڵەکەت چیتر وەک جاران ناچێتە ناو خەوی قوڵەوە بە ئاسانی. بەڵکو بەدەوروبەریا وشیار دەبێتەوە.

نیشانەکانی پاشەکشەی خەو:

١: شەوانە زۆر بە خەبەر دێت.

٢: کاتی خەوی ڕۆژانەی زۆر کورت دەبنەوە.

٣: کاتێک بەخەبەر دێت بە زەحمەت دەخەوێتەوە.

٤: گریان و نوزە نوز بە بێ هۆکار لە ناو خەودا.

چۆن ئەم قۆناغە بە سەلامەتی ببڕین؟

١: ژوورەکەی بە تەواوی بێدەنگ بکە بۆ ئەوەی مێشکی بە هیچ شتێکەوە سەرقاڵ نەبێت.

٢: ڕۆتینی پێش خەوی بۆ بکە وەک ( شۆردنی دەمووچاو، گۆڕینی جل ) ئامادەی بکە بۆ خەو.

٣: تێری بکە دڵنیا ببەوە لەوەی لە ڕۆژەکە باش شیری خواردۆتەوە بۆ ئەوەی لەبەر برسێتی هەڵنەستێتەوە.

ئامۆژگاری بۆ دایکان ئەم ماوەیە تەنها ( ٢ بۆ ٤ ) هەفتە دەخایەنێت و نیشانەی گەشەکردنی مێشکی منداڵەکەتە بۆیە ئارام بگرە.

Related Posts

Recent Stories