ئاگاداری ناوی منداڵەکەت بە !

ناوی منداڵەکەت یەکەمین دیاری و گەورەترین ئەرکە، دایک و باوکان هەڵبژاردنی ناو تەنها وشەیەک نییە بۆ بانگکردن، بەڵکو یەکەمین خشتە لە بنیادنانی کەسایەتی منداڵەکەت، ئایە دەزانیت ناوی منداڵ کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر داهاتووی؟

بۆچی ناو هێندە گرینگە؟ پسپۆڕانی دەروونناسی جەخت دەکەنەوە کە:

١: زۆرترین بیستراو: منداڵ لە سەرەتای ژیانیدا زۆرترین وشە کە دەیبیستێت ناوی خۆیەتی، بۆیە ناوەکە دەبێتە بەشێک لە شوناس و متمانە بە خۆبوونی.

٢: ناوی خۆیەتی: بۆیە ناوەکە دەبێتە بەشێک لە شوناس و متمانە بەخۆبوونی.

٣: وەک جلوبەرگ وایە: ناو لەبەردەم خەڵکیدا وەک جلوبەرگ وایە بۆ خاوەنەکەی، ناوێکی جوان ڕێز و خۆشەویستی بۆ خاوەنەکەی دەهێنێت، و ناوێکی ناشیاو دەبێتە هۆی تانە و تەشەر.

بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە داهاتوو:

دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە کە ئەم ناوە لە هەموو قۆناغەکانی ژیان لە ( قوتابخانە، کار، هاوسەرگیری ) لەگەڵیدا دەبێت. دەبێت ڕەچاوی ئەمانە بکەیت و ناوێکی بۆ دا نە نێیت لە داهاتوو پێی شەرمەزار بێت.

پێورەرەکانی هەڵبژاردنی ناو:

١: ئاینی و کلتوری: ڕەچاوکردنی بەها بەرزەکان.

٢: سەردەمیانە: ناوەکە لەگەڵ کات و سەردەمدا بگونجێت.

٣: واتای جوان: ناوەکە مانایەکی ئەرێنی و بەهێزی هەبێت.

Related Posts

Recent Stories