زۆر جار منداڵەکەت داوایەکی سادەت لێ دەکات، بۆ نموونە دەڵێت ( دایکە تینوومە و ئاوم دەوێت ) بەڵام وەڵامەکانی ئێمە هەندێک جار زۆر لەوە توندترن کە بیری لێ دەکەینەوە. ئەو وەڵامانە برینێکی قوڵ دروست دەکەن.
کاریگەریە دەروونییەکان لە داهاتوودا کە لەسەر منداڵ بە جێ دەمێنێت چیین؟
کاتێک منداڵ لە بەرامبەر داواکاریە سەرەتاییەکانی وەڵامێکی توند وەر دەگرێت، لە مێشکیدا وا وێنە دەکرێت کە کاتێک من پێویستم بە شتێکە ئەوا مانای ئەوەیە من کەسێکی خراپم و جێگەی رق لێ بوونەوەم.
ئەمەش چەند کاریگەریەکی خراپ دروست دەکات:
١: شەرم لە پێویستیەکانی بکات: زۆر کەس شەرم دەکەن لەبەر چاوی کەسانی تر نان بخۆن یاخود داوای ئاو بکەن.
٢: خۆ بە کەم زانین: وا هەست دەکات جێبەجێکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ( وەک چوونە توالێت یاخود نان خواردن ) کارێکی نەشیاوە.
٣: خۆشاردنەوە: هەوڵ دەدات وا خۆی نیشان بدات کە هیچ پێداویستیەکی نییە تەنها بۆ ئەوەی لای خەڵک خۆشەویست بێت.
چۆن نەهێڵین ئەم حاڵەتە دروست ببێت؟
١:بە میهرەبانی وەڵام بدەرەوە: تەنانەت ئەگەر سەرقاڵش بوویت، بە نەرمی پێی بڵێ ( ئێستا دەچم بۆت دەهێنم ) یاخود تۆزێکی تر بە یەکەوە دەچین.
٢: مەیکە بە بارگرانی: ڕێگە مەدە منداڵەکەت هەست بکات داواکارییەکانی ( خواردن، خواردنەوە، سۆز ) بارگرانییە بۆتۆ.
٣: گرینگی بە وردەکارییەکان بدە: ئەم ڕەفتارانەی بەرامبەر بە منداڵەکەت دەیکەیت بەلاتەوە بچووکن بەڵام لە ڕاستیدا بناغەی کەسایەتی گەورەی منداڵەکەتن.
پەیامی کۆتایی: منداڵەکەت فێر بکە کە مرۆڤ بوون واتە ( پێویستی هەبوون و داواکردنی مافە سەرەتاییەکان هەرگیز مرۆڤ بە خراپ نیشان نادات).

