بۆچی نابێت دەست لە سەری منداڵی تازە لە دایک بوو بدەین، هەموو منداڵێکی تازە لە دایکبوو لە بەشی سەرەوەی کاسەی سەریدا ناوچەیەکی نەرم هەیە پێی دەوترێت مەڵاشوو، مەڵاشوو لە بنەرەتدا ئەو بۆشاییانەن کە هێشتا ئێسکەکانی کاسەی سەری منداڵ تێیاندا یەکیان نەگرتووە و پێکەوە نە نووساون، ئەم شوێنە هەستیارەی کۆرپەلە بە پەردەیەکی پارێزەر داپۆشراوە بەڵام زۆر ناسک و هەستیارە، ئەو نەرمییەی مەڵاشوو دەبێتە یارمەتیدەر و ئاسانکاری دەکات لە کاتی لەدایکبووندا هاوکات مێشکی منداڵ لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا بە خێرایی گەشە دەکات، بوونی ئەم بۆشاییەش ڕێگا بە کاسەی سەر دەدات فراوان ببێت و جێگەی پێویست بۆ گەشەی منداڵ دابین بکات مەلاشوو دەکرێت زانیاری گرینگ لەبارەی تەندروستی منداڵ بە پزیشک بدات بۆ نموونە:
١؛ مەلاشووی چاڵ زۆرجار نیشانەی وشکبوونەوەی جەستەی منداڵەکەیە.
٢: مەڵاشووی ئاوساو ئەگەر لەگەڵ نیشانەی وەک تاو نا ئارامیدا بێت لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ دۆخێکی تەندروستی کە پێویستی بە پشکنینی بەپەلە هەبێت.
ئێسکەکانی مەڵاشوو بە شێوەیەکی سروشتی بە تێپەڕبوونی کات و گەشەکردنی منداڵ پێکەوە یەک دەگرن، لە تەمەنی ساڵونیودا مەڵاشوو بە تەواو دادەخرێت و پتە و دەبێت.
هەروەها کەوتنی مەڵاشوو تەنها باوەڕێکی هەڵەیە و بوونی نییە، تەنها ئەوەیە کە زۆر پێویست دەکات کە زۆر بە نەرمی و وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ سەری منداڵی تازە لەدایکبوودا بکرێت تاکوو هیج زیان و زەبرێک بە مەلاشووی نەگات، چوونکە مەلاشوو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مێشکی منداڵەکەوە هەیە.

