ئایا شۆفێری کردن بۆ ئافرەتی دووگیان سەلامەتە؟

بە گشتی شۆفێریکردن بۆ خانمانی دووگیان ئاساییە و زیانی نییە، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانی و لە چەند هەفتەی کۆتایی لەوانەیە بۆ هەندێک لە خانمان زۆر گونجاو نەبێت، بۆیە زۆر گرینگە ئەم ڕێنماییانە لەبەرچاو بگریت:

١: باشتر وایە دوور بکەویتەوە لە سەفەرکردن بۆ ڕێگای دوور.

٢: ئەگەر ناچار بوویت بۆ ماوەیەکی زۆر شۆفێری بکەیت دڵنیابەرەوە لەوەی هەموو کاتژمێرێک بوەستیت بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە پێ هاتوچۆ بکەیت.

٣: پشتێنی سەلامەتی بە شێواێکی دروست بەکاربهێنە

٤: وریابە و خێراییت کەم بکەرەوە

٥: باشتر وایە لە ڕێگا شلەمەنی و ئاوی پێویست بخۆیتەوە و ژەمی بچووک بخۆیت بە تایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بڕۆیت.

Related Posts

Recent Stories