ئایا گریانی دایک لە کاتی دووگیانی کاریگەری هەیە لەسەر منداڵ؟

گریان لە کاتی دوووگیانی ئەگەر جار جارە بوو ئاساییە و کاریگەری لەسەر کۆرپەلە نیە چونکە زۆرجار لەگەڵ گۆڕانی هۆڕمۆنەکان ئافرەتان توشی گۆڕانکاری دەبن لە باری دەروونیاندا.

بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر هاتوو دایکان لە کاتی دووگیانی زۆر بگرین؟

بێگوومان فشاری زۆر و توند و درێژخایەن لە کاتی دووگیانیدا کاریگەری لەسەر کۆرپەلە دروست دەکات چونکە جەستەی دایکەکە لەو کاتەدا ئاستی بەرزی هۆڕمۆنەکانی فشار وەک ( کۆرتیزۆل ) دەردەدات. ئەگەر هاتوو ئەمە بۆ چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بەردەوام بێت ئەوا لەوانەیە کاریگەری دروست بکات لەسەر:

١: زیادکردنی ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە

٢: کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵ دەبێت ( کێشی منداڵ کەم دەکات ).

٣: وا لە منداڵ دەکات هەستیار بێت بەرامبەر بە فشارە دەروونیەکان لە دوای لەدایکبوون.

٤: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون لە لایەن دایکانەوە.

ئەم کاریگەریانە تەنها لەگەڵ فشاری زۆر و توندا دروست دەبن نەک بە گریانێکی ئاسایی و ماوە کورت.

Related Posts

Recent Stories