منداڵان تا ئەو کاتەی کە دەگەنە تەمەنێک کە کەسایەتی خۆیان دروست دەکەن هەمیشە لاسای دەوروبەریان دەکەنەوە بێگومان ئەو ڕەفتارانەی کە لە منداڵی دەیان بینێت و لاساییان دەکاتەوە لە کاتی گەورەبووندا دەبێتە بەشێک لە کەسایەتیان، هەر بۆیە لەسەر دایک و باوکان ئەرکە کە ئاگاداری ڕەفتارەکانیان بن چ لەگەڵ دەوروبەر بێت کە لە داهاتوو منداڵەکە هەمان ڕەفتار لەگەڵ دەوروبەر دەکات، چ لەگەڵ یەکدی واتا دایک لەگەڵ باوکەکە یاخود باوک لەگەڵ دایکەکە چونکە لە کاتی گەورەبوونیدا چۆن مامەڵەتان لەگەڵ یەک کردبێت هەمان مامەڵە دووبارە دەکاتەوە، واتا ئەگەر ڕێز لە یەک بگرن لە داهاتوو منداڵەکەتا ڕێزتان لێ دەگرێت وە بە پێچەوانەشەوە ڕاستە، بۆیە دایک و باوکان گەر دەتانەوێت منداڵەکانتان لە داهاتوو کاتێک کەسایەتی خۆی دروست کرد کەسایەتیەکی جوانی هەبێت زۆر گرینگە گرینگی بە ڕەفتارەکانتان بدەن هەموو ڕەفتارێک لەبەرچاوی منداڵان ئەنجام مەدەن وە هەموو بابەتێکیش بەرامبەر منداڵەکانتان باس مەکەن.

