نیشانە نامۆکانی دووگیانی کە کەس باسیان ناکات!

١: هەستکردن بە تامی کانزا لە دەمتدا: هەست دەکەیت پارەی ئاسن لە دەمتدایە ئەمەش هۆکارەکەی بۆ گۆڕانی هۆرمۆنەکان دەگەڕێتەوە کە کار لە هەستی تامکردن دەکات.

٢: بینینی خەونی زۆر ڕوون و نامۆ: بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەکان وا دەکات خەونی زۆر ڕوون و لەبیرنەکراو ببینیت.

٣: هەستی بۆنکردنی بەهێز: لە ناکاو بۆنی خواردنێک دەکەیت کە بێزارت دەکات، لە کاتی دووگیانیدا هەستی بۆنکردن دەکرێت ئەوەندە بەهێز بێت کە وەکو هی سەگ وابێت ئەمەش بەهۆی بەرزبوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجینە.

٤: گیرانی لووت: لووتت بە بەردەوامی گیراوە یان ئاوی هەیە، بەڵام هەڵامەتت نیە، ئەمە شتێکی باوە زیادبوونی هۆڕمۆنەکان دەبنە هۆی ئاوسانی بۆڕییەکانی لووت.

Related Posts

Recent Stories