هەرگیز لەم کاتانەدا قسەی خراپ مەکە بەرامبەر بە منداڵەکەت!

١: کاتێک کە لە خەو هەڵدەستێت: چونکە ئەمە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێیە بۆ ئەو هەر وشەیەکی خراپ کاریگەری دەکاتە سەر تەواوی ڕۆژەکەی.

٢:کاتێک دەچێت بۆ قوتابخانە: چونکە قسەکانت تەواوی ڕۆژەکەی لەگەڵی دەمێنێتەوە وە کاریگەری لە تەرکیزکردنی بۆ وانەکانی کەم دەکاتەوە.

٣: کاتێک کە لە قوتابخانە دەگەڕێتەوە: ئەمە وا لە منداڵەکەت دەکات وزەی نەمێنێ بۆ خویندن و کردنی ئەرکەکانی قوتابخانەی.

٤: بەر لەوەی بخەوێت: سەرزەنشت کردنیان پێش خەوتن کاریگەری لەسەر خەویان دەبێت، مێشکیان نائارام دەکات، وە لە ناوەوە هەست بە ناڕەحەتی دەکەن.

٥: کاتێک کە دەگرین: لەو کاتەدا ئەوان پێویستیان بەوەیە خۆشەویستیان پێبدەیت وە ئارامیان بکەیتەوە سەرزەنشت کردنیان توشی نا ئومێدیان دەکات وە ساردی لە پەیوەندیەکەتا دروست دەکات.

بێگومان ڕونکردنەوە بۆ منداڵەکەت کارێکی گرینگە بەڵام لە کاتێکی هەڵە تەنها سەرلێشێواویان دەکات، وە هەرگیز فێری هیچیان ناکات،

تەنها ئەوە گرینگ نیە کە تۆ چی دەڵێیت بەڵکو ئەوەش گرینگە کە لە چ کاتێک دەیڵێیت.

Related Posts

Recent Stories