بۆچی ئافرەتی دووگیان ناتوانێت لەسەر پشت بخەوێت؟

کاتێک ژنی دووگیان لەسەر پشت دەخەوێت خوێن کەمتر دەڕوات بۆ ( ناوکە پەتک ) چونکە لەم دۆخەدا کێشی منداڵدان بە تەواوەتی دەکەوێتە سەر خوێن هێنەرەکان و ئەمەش وادەکات دوای ئەوەی ژنەکە هەڵدەستێت لە خەو پەستانی خوێنی بەرز ببێتەوە و سەری گێژ بخوات، کە ئەمەش وادەکات خۆراکی پێویست نەچێت بۆ کۆرپەکەی و کۆرپەلەکە بە تەواوی گەشە نەکات.

ڕێنمایی:

بۆیە ڕێنمایی ئافرەتان دەکەین بۆ ئەوەی خۆیان و کۆرپەکەیان ڕووبەڕوی ئەم کێشە تەندروستیانە نەبنەوە ئەوا پێویستە لە کاتی خەوتندا سەرینێک بخەنە پشتیانەوە و سەرینێکی دیکەش بخەنە نێوان قاچەکانیانەوە و لەسەر لایەک بخەون بۆ ئەوەی تووشی هیچ مەترسییەک نەبن و کۆرپەلەکەیان گەشەی بە شێوەیەکی تەواو بێت.

Related Posts

Recent Stories