چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی پێیەکان لە کاتی دووگیانی!

١: دوای ماوەیەک وەستان باشتر وایە کە دانیشیت، یان دوای ماوەیەک دانیشتن باشتر وایە کە هەستیتەوە، و زوو زوو پیاسە بکەیت تا بە جوانی خوێن بە دەمارەکاندا هاتووچۆ بکات.

٢: پاڵکەوتن لەسەر لا، کاتێک بەلادا دەکەویت دەتوانیت فشاری سەر دەمارەکانی ناوچەی حەوز کەم بکەیتەوە و باشترە کە بە لای چەپیشدا پاڵبکەویت، ئەگەر بە لای ڕاستیشدا بوو ئەوا کێشە نیە گرینگ ئەوەیە کە بە لادا پاڵکەویت.

٣: قاچ نەخەیتە سەر قاچ کاتی دانیشتن لەسەر کورسی بە هیچ شێوەیەک، هەوڵبدە قاچت ڕاکێشی و بیخەیتە سەر کورسیەک یاخود مێزێکی بەرز.

٤: لە کاتی دانیشتن زوو زوو قاچەکانت ڕابکێشە، سەرەتا پاژنەی پێت واتر پەنجەکانت بە ئارامی ڕابکێشە تاوەکو دەمارەکان و ماسولکەکان خاو ببنەوە.

٥: خواردنی تەندروست بخۆ و دووربکەوە لە خواردنی خێرا.

٦: پێڵاوی گەورە لە پێ بکە و دوور بکەوە لە پێڵاوی بن بەرز و تەسک.

٧: بە جوانی وەرزش بکە بە تایبەت ڕۆشتن و مەلەکردن، مانەوە لەئاودا ئاوسان کەم دەکاتەوە بەتایبەت ئەگەر ئاوەکە تاوەکو لای شانت بێت.

٨: ئاوی زۆر بخۆرەوە ئاوخواردنی زۆر ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئاو و ئاوساوی دەگرن.

Related Posts

Recent Stories