١: سێ مانگی یەکەم:
١: گۆشتی کاڵ یان کەم کوڵاو، خواردنە دەریاییەکان و هێلکە
٢: وەرگرتنی کافاینی زۆر
٣: کحول و جگەرە کێشان
٤: گەرمی زۆر( گەرماو ، ساونا )
٢: سێ مانگی دووەم:
١: پاڵکەوتن لەسەر تەختی پشت بۆ ماوەیەکی زۆر ( کاریگەری لەسەر سوڕی خوێن دەبێت ).
٢: بەرزکردنەوەی قوڕسایی یان ڕاهێنانی چڕ بە بێ ڕێنمایی.
٣: خۆراکە پڕۆسێس کراوەکان و شەکردارەکان ( مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی زیاد دەکات ).
٤: بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییە توندەکان وەک ( بۆیاخ، دوکەڵ، ماددە پاککەرەوەکان ).
٣: سێ مانگی سێیەم:
١: خواردنی خوێ و خۆراکە سورکراوەکان دەبێتە هۆی ( ئاوساوی و دروستبوونی پەستانی خوێن ).
٢: دانیشتن یان وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر بە بێ پچڕان مەترسی ( خوێن مەین ) دروست دەکات.
٣: وازهێنان لە پشکنینی پێش لەدایکبوون
٤: پشتگوێخستنی نیشانە سەرەتاییەکانی منداڵبوون وەکو ( گرژبوونی توند، خوێنبەربوون ).
٤: سێ مانگی چوارەم دوای منداڵبوون:
١: زیادەڕۆیی لە وەرزشکردن زۆر زوو چونکە جەستەت پێویستی بە پشوودان و چاکبوونەوە هەیە لە دوای منداڵبوون.
٢: وازهێنان لە ژەمەکانت چونکە ژەمە تەندروستەکان یارمەتیدەر دەبن لە زوو چاک بوونەوەت و دابینکردنی شیر.
٣: پشتگوێخستنی ئازار یان نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە وەکو خوێنبەربوونی توند، سەرگێژخواردن، یان ئازاری مەمک.
٤: بەرزکردنەوەی شتە قوڕسەکان کاریگەری لەسەر بنی حەوزت دروست دەکات و دەبێتە هۆی گرژبوون.
٥: پشتگوێخستنی تەندروستی دەروونی وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێی دوای منداڵبوون.
٦: دووربکەرەوە لە خۆ بەراورد کردن، هەر دایکێک بە شێوەیەکی جیاواز چاک دەبێتەوە.