١: ئەگەر منداڵەکەت گوێی لێ نەگرتیت، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە تۆ زۆر قسە دەکەیت و زۆر کەم گوێ دەگریت.
٢: ئەگەر منداڵەکەت دڵەڕاوکێی هەبوو، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە زۆرجار لە بڕی ئەوەی ئاسوودە بێت لە لات ڕەخنەی لێدەگریت.
٣: ئەگەر منداڵەکەت زۆر درۆ بکات، لەبەر ئەوەیە ترسی لە کاردانەوەتان هەیە بەرامبەر بە ڕاستیەکان.
٤: ئەگەر منداڵەکەت بێ ڕێز بوو، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە تۆ بە بێ ڕێزی قسەیان لەگەڵ دەکەیت.
٥: ئەگەر منداڵەکەت هەست بە ئاسوودەیی ناکات لە لات، ئەوا لەبەر ئەوەیە کە تۆ بەراوردیان دەکەیت بە کەسانی تر.
٦: ئەگەر منداڵەکەت وازی هێنا لە شتە گرینگەکانی ژیانی بە ئاسانی، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە تۆ فێریان ناکەیت خەبات بکەن وە لە شکست فێرببن.
٧: ئەگەر منداڵەکەت هەست دەکات خۆشنەویستراوە، ئەوا لەبەر ئەوەیە تۆ ژیانت بۆ دەستەبەر کردووە بەڵام خۆت دەستەبەر نیت بۆی.
٨: ئەگەر منداڵەکەت داوای سەرنج دەکات، ئەوە لەبەر ئەوەیە تینوی لەیەک نزیکبوونەوەو سەرنج و خۆشەویستیە.