منداڵ پێویستە تا دەتوانێت بە پێی پەتی بێت تا تەمەنی نزیکەی دوو ساڵی، ڕۆشتن بە پێی پەتی نەک هەر ماسولکەکانی پێ و پاژنەی پێی منداڵ بەهێزدەکات، بەڵکو توانای هاوسەنگی ئاسان دەکات لە هەمان کاتدا هاندەرە بۆ شێوازێکی باشتر و سروشتی تری ڕۆشتن، زۆر گرینگە منداڵ کاتێک دەست بە ڕۆشتن دەکات هەست بە زەوی ژێر پێیەکانی بکات، جیاوازی نێوان شوێنی نەرم و ڕەق بکات. ئەمە وا دەکات هەستەوەرەکانی بەهێز بکات، بەڵام بێگومان لە پێ نەکردنی پێڵاو دەبێ لەو کاتانە بێت کە دڵنیا بین لەوەی پێی منداڵەکەمان سەلامەت دەبێت، واتا بۆ چوونە دەرەوە یاخود لە کاتی هەبوونی کەشی خراپی وەک باران لە پێکردنی پێڵاو گرینگیەکی زۆری دەبێت وە منداڵەکەت دەپارێزێ لە بەربوونەوەو خلیسکان.