سزادان لەپەروەردەکردنی منداڵدا شێوازێکە بۆ کەمکردنەوە یاخود وەستاندنی ڕەفتارە نەخوازراوەکان. بێگومان سزادان ئەگەر بە شێوازێکی ڕاست و دروست ئەنجام بدرێت. بە پێچەوانەوە ئەگەر بە شێوازێکی ڕاست ئەنجام نەدرا ئەوا زیانی دەبێت لەسەر کەسایەتی منداڵ. بۆیە لێرە سوود و زیانەکانی دەخەینەڕوو:
سوودەکانی سزادان:
١: کۆتنڕۆڵکردنی دەستبەجێی ڕەفتارە نەخوازراوەکان وەکو (لێدان، درۆکردن، دزی).
٢: یارمەتیی دانانی سنوور و ڕێساکان دەدات بە ڕوونی.
٣: فێری دەرەنجامەکانیان دەکات، کاتێک بە شێوەیەکی ژیرانە بەکاردەهێنرێت یارمەتی منداڵان دەدات لەوە تێبگەن کە کردارەکانیان دەرەنجامی هەیە.
٤؛ ڕێگری دەکات لەوەی کە منداڵان ڕەفتارە نەخوازراوەکانیان دووبارە بکەنەوە.
زیانەکانی سزادان:
١: فێری ڕەفتاری دروستی ناکات، سزادان نیشانی دەدات کە چی نەکرێت بەڵام فێری ناکات کە لە بڕی ئەوە چی بکرێت.
٢: لەوانەیە ببێتە هۆی ترس یان دڵەڕاوکێ بەتایبەت لەگەڵ سزای تونددا منداڵان لەوانەیە تووشی دڵەراوکێ و ترس ببن یان لە ڕووی سۆزدارییەوە بکشێنەوە.
٣: ڕەنگە زیان بە پەیوەندی نێوان منداڵ بە دایک و باوکی یاخود منداڵ لەگەڵ مامۆستاکەی بگەیەنێت.
٤: هانی شەڕانگێزی دەدات، لەوانەیە منداڵان فێرببن کە کێشەکانیان بە توندوتیژی چارەسەر بکەن بەتایبەت کاتێک سزادانەکەیان بە شێوازێکی توندوتیژانە بێت.
٥: خراپ بەکارهێنانی سزا بەتایبەت سزای جەستەیی وەک (لێدان) وا لە منداڵان دەکات ڕەفتارەکانیان توندوتیژ بێت.