١: تەمەن: دووگیان بوون لە ئافرەتانی خوار تەمەن ١٧ ساڵی یاخود سەروو ٣٥ ساڵی ڕەنگە مەترسی زیاتر دروست بکات بەهۆی دروستبوونی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکانی.
٢: ناجێگیری تەندروستی: حاڵەتەکانی وەک شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، تێکچوونی غودەی دەرەقی ئەمانە هەمووی مەترسی دروست دەکەن بۆسەر دووگیانیەکەت.
٣: فرە دووگیانی: هەڵگرتنی دووانە یاخود زیاتر دایکان ناچار دەکات کە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن لە ماوەی دووگیانیەکەیان دا. زۆرجاریش منداڵەکە توشی کێشەی گەشە دەبێتەوە لەم جۆرە دووگیانیەدا.
٤: ڕابردووی خراپی دووگیانی: لەبارچوونی منداڵ، یاخود لەدایکبوونی منداڵەکەت بە مردوویی ئەمانە دەبنە هۆی زیادبوونی مەترسی لە دووگیانی ئێستات دا.
٥: شێوازی ژیانکردنت: جگەرەکێشان، بەکارهێنانی کحول، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، یان کەمی و زیادی کێش ئەمانە هۆکارن بۆ ئاڵۆزبوونی ماوەی دووگیانیەکەت.
٦: هەبوونی نەخۆشیە بۆماوەییەکان: هەڵگرتنی نەخۆشیە بۆماوەییەکان وا دەکات ماوەی دووگیانیەکەت سەخت بێت، زۆر جاریش وا پێویست دەکات زیاتر چاودێری خۆت بکەیت.