١: لە ڕووی جەستەییەوە ناڕەحەتیت: سکت قوڕس دەبێت، پشتت ئازاری بۆ دروست دەبێت.
٢: هەست بە ماندووبوون دەکەیت: لە جاران زیاتر هەست بە ماندوو بوون دەکەیت، کەمتر لە جاران دەخەویت.
٣:هەست بە ئاوساوی دەکەیت لە هەموو جەستەت: پێیەکانت، دەستت، دەموچاوت هەست بە ئاوساوی دەکەیت لە هەموویان بە تایبەت لە کۆتایی ڕۆژەکەتدا.
٤:زیادبوونی چوونت بۆ سەر ئاو: گەورەبوونی منداڵدانت فشار دەخاتە سەر میزڵدانت ئەمەش وادەکات زیاتر پێویستت بە سەرئاوکردن هەبێت.
٥: هەناسەبڕکێ و دڵەکزێ: گەورە بوونی کۆرپە وادەکات ئەندامەکانت قەرەباڵغ بن ئەمەش هەناسەدان و هەرسکردنت قوڕستر دەکات.
٦: کەم خەوی: ناڕەحەت بوون و گرژبوونی قاچەکانت خەوتنت قورستر دەکات.
٧: بێزاربوون لە چاوەڕوانی: کۆتاییەکانی دووگیانی دایکان بە پەرۆشن بۆ زوو لەدایک بوونی منداڵەکەیان ئەم چاوەڕوانی کردنە بێزارکەر دەبێت بۆیان.