بۆ زۆربەی خانمانی دووگیان، خواردنی ٥ بۆ ٦ ژەمی بچووک و هاوسەنگ لە ڕۆژێکدا بە تەندروست دادەنرێت. خواردنەکانیش بە زۆری ئەمانە دەگرێتەوە:
٣ ژەمی سەرەکی (ژەمی بەیانیان، نیوەڕۆ، ئێوارە).
٢ بۆ ٣ خواردنی کەم و تەندروست لە نێوان ژەمەکاندا.
بۆچی ٥ بۆ ٦ ژەم لە ڕۆژێکدا لە کاتی دووگیانی تەندروستە؟
چونکە:
١ـ شەکری خوێن بە جێگیری دەهێڵێتەوە.
٢ـ یارمەتی بەڕێوبردنی سکچوون و دڵەکزێ دەدات.
٣ـ دابینکردنی بەردەوامی ماددە خۆراکیەکان بۆ کۆرپە.
٤ـ ڕێگری دەکات لە ماندویەتی و کەمی وزە.
ئامۆژگاری: مەرج نییە هەر ژەمێک کە ئافرەتی دووگیان دەیخوات ژەمی گەورە بن. ژەمە بچوکەکانیش گرینگن بە تایبەت ئەوانەی کە ماددە خۆراکیە سودبەخشیەکانی تێدایە وەک:
(میوە، سەوزە، دانەوێڵە، پڕۆتین، چەوری تەندروست) باشترینن.