١:نەمانی سووڕی مانگانە بەتایبەت ئەگەر سووڕی مانگانەی کەسەکە ڕێک بێت.
٢: سکچوون یان ڕشانەوە بەتایبەت لە ٢ هەفتەی دوای دووگیانی دەست پێ دەکات.
٣:گۆڕانی هۆڕمۆنەکان لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی مەمک هەست بە ئازار، قوڕسبوون بکات.
٤:بەهۆی زیادبوونی ئاستی پڕۆجسترۆن وا دەکات خانمان هەست بە ماندووبونێکی زۆر بکەن.
٥:زۆربوونی میزکردن بە تایبەت لە دەوروبەری ٦ هەفتەی دووگیانی دەست پێ دەکات.
٦:گۆڕانی ئارەزووی خواردنت وە هەستی تام کردن و بۆن کردنت.
٧:گۆڕانی باری دەروونی ئەمەش بەهۆی دروستبوونی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان ئەمەش دەبێتە زیادبوونی هەستیاری یاخود توڕەبوون.
٨:بینینی خوێن جا خوێنبەربوونی سوک بێت یاخود بە شێوەی پەڵە کە لە ٦ بۆ ١٢ ڕۆژ دوای پیتاندن ڕوودەدات.
٩: هەستکردن بە ئاوساوی هاوشێوەی ئاوسانی پێش سوڕی مانگانە، بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەکان.
١٠:هەستکردن بە گرژبوونێکی سووک هاوشێوەی گرژبوونی سوڕی مانگانە.