لێدان چ کاریگەریەکی دەروونی جێ دەهێڵێ لەسەر منداڵ؟

لێدان یان سزادانی جەستەیی منداڵ دەتوانێت کاریگەریی دەروونی قووڵ و بەردەوامی هەبێت لەسەر منداڵ . لێکۆڵینەوەکان بە بەردەوامی نیشانمان دەدەن کە سزای جەستەیی دەتوانێت زیانبەخش بێت بۆیە لێرە باوترین دەرەنجامە دەروونیەکان دەخەینەڕوو.

زیادبوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی:

ئەو منداڵانەی کە لێیان دەدرێت ئەگەری تووشبونیان زیاترە بە: دڵەڕاوکێی درێژخایەن، خەمۆکی، کەمبوونی هەستی باوەڕبەخۆبوون ئەمەش لەبەر ئەوەی هەستی سەلامەتی و متمانە و سەقامگیری سۆزداریان لە لایەن ئەوکەسانەوە تێکدەچێت کە بڕیارە بیانپارێزن.

شەڕانگێزی و ڕەفتاری توندوتیژی:

زۆرجار منداڵان فێر دەبن توندوتیژی ڕێگەیەکی قبوڵکراوە بۆ :

چارەسەرکردنی کێشەکان

کۆنترۆڵکردنی ئەوانی تر

بێزاری دەربڕین

ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی شەڕانگێزی لە ماڵەوە و لە قوتابخانە و دواتر پەیوەندیەکان.

خراپی دەربڕینی هەستەکان:

منداڵانی سزادراوی جەستەیی لەوانەیە کێشەیان بۆ دروست ببێ لە دەربڕینی هەستەکانیان وەک: توڕەیی، ترس، یان دڵتەنگی چونکە

بەهۆی دەربڕینی هەست و سۆزەوە سزا دراون

فێری ڕێگەی تەندروست نەکراون بۆ دەربڕینی هەستەکانیان

خراپی دەرەنجامی ئەکادیمی:

سزای جەستەیی دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانای منداڵ هەبێت بۆ تەرکیزکردن و فێربوون و ئەنجامی باش لە قوتابخانە.

هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی گۆشەگیری لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە وە بە شێوەیەکی نەگونجاو مامەڵە بکەن.

Related Posts

Recent Stories