تا چەند گرینگە دایکان شیری خۆیان بدەن بە منداڵەکانیان؟

بە شێوەیەکی گشتی شیرپێدان زۆر گرینگە بۆ دایک وە هەروەها بۆ کۆرپەلە، بەڵام گرینگیەکەی بەندە بە بارودۆخی کەسەکە. بۆیە لێرە هەندێک لە گرینگیەکانی دەخەینە ڕوو بۆ کۆرپەلە وە بۆ دایکان.

بۆ کۆرپە:

١: خۆراک: شیری دایک ڕێژەیەکی گونجاوی ڤیتامین و پڕۆتین و چەوری تێدایە بۆ کۆرپە. ئاسانتر هەرس دەکرێت لە شیری دەستکرد.

٢:بەرگری: بەرگری دابین دەکات کە یارمەتی کۆرپەلە دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان.

٣:گەشەکردن: پەیوەندی بە گەشەکردنی باشتری مێشک و تا ڕادەیەک بەرزبوونەوەی ئاستی زیرەکی هەیە.

٤: کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی:

١: هەوکردنی گوێ و نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و سکچوون.

٢: کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە حاڵەتی درێژخایەنی، تەنگەنەفەسی، قەڵەوی، وە شەکرەی جۆری دووەم.

بۆ دایک:

١: پەیوەندی: پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کۆرپەدا لە ڕێگەی بەرکەوتنی پێستی دایک و پێستی کۆرپەلە ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی ئۆکسیتۆسین.

ئۆکسیتۆسین: یارمەتی کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ دەدات، هەستکردن بە باشی و ئارامی و پەیوەندی سۆزداری بەرزدەکاتەوە.

٢: چاکبوونەوەی جەستەیی: یارمەتی گرژبوونی منداڵدان دەدات بۆ ئەوەی خێراتر بگەڕێتەوە بۆ قەبارەی پێش دووگیانی.

٣: پاراستنی تەندروستی:

١:کەمبونەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان.

٢: کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو و خەمۆکی دوای منداڵبوون کە لە هەندێک خانماندا دەردەکەوێت.

Related Posts

Recent Stories