بە ئارامی بمێنەوە: مانەوەت بە ئارامی وا لە منداڵەکەت دەکات هەست بە سەلامەتی زیاتر بکات.
گوێگربە: هەوڵ بدە کە گوێی لێ بگریت تا بە ئاسانی لە هۆکاری گریانەکەی تێ بگەیت.
هەوڵ بدە ئارامی بکەیتەوە: کاتێک کە ئارام بوویەوە دەتوانی پرسیاری ئەوەی لێ بکەیت کە چی ڕویداوە و هۆکاری گریانەکەی چی بووە.
تێگەشتن لە هۆکاری پشت گریانەکە: بزانە کە ،منداڵەکەت برسیەتی یاخود داوای شتێک دەکات یاخود زۆر جار منداڵان بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر بێت گریان هەڵدەبژێرن.
هۆکاری گریانەکەی هەر شتێک بوو هەوڵ بدە تێی بگەیەنیت کە ناتوانێت بە گریان هیچ شتێک بەدەست بهێنێت.