بەڵێ لە زۆربەی حاڵەتەکاندا گونجاوە و تەنانەت سودبەخشیشە بۆ ئەوەی ژنێکی دووگیان وەرزش بکا. بەڵام پێویستە جۆری وەرزش کردنەکە لەگەڵ حاڵەت و قۆناغی دووگیانیەکە ڕێکبخرێت.
سودەکانی وەرزشکردن لە کاتی دووگیانی:
باری دەروونی و ئاستی وزە باشتر دەکا
یارمەتی ڕێکخستنی هاوسەنگی لەش دەدا
پشت ئێشەو ناڕەحەتیەکانی تر کەم دەکاتەوە
خەوتن باشتر دەکا
مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی کەم دەکاتەوە
جەستە باشتر ئامادە دەکات بۆ منداڵبوون
چاکبوونەوەی دوای منداڵبوون باشتر دەکا
کەی بوەستین لە وەرزش کردن و داوای یارمەتی پزیشکی بکەین؟
خوێنبەربوون
سەرگێژخواردن یان هەستکردن بە بێهۆشبوون
ئازاری سنگ
هەناسە تەنگی پێش دەستپێکردنی وەرزش
ژانەسەر
لاوازی ماسولکەکان
کەمبوونەوەی جوڵەی کۆرپە