هەستی ڕێزگرتن لە خۆ یەکێکە لە گرینگترین پەروەردەکان کە دایک و باوکان فێرە منداڵەکانیان بکەن کە جگە لە کاتی منداڵی بۆ گەورەبوون و داهاتووی منداڵ زۆر گرنگیە لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە بە چەند خالێک کە چۆن ئەم هەستە لە منداڵاندا بەهێز بکەین:

١:خۆشەویستی بێ مەرج بدە بە منداڵەکەت.

٢: ستایشی هەوڵەکانی بکە نەک دەرەنجامی هەوڵەکانی.

٣: ڕۆژانە باوەشی پێدا بکە.

٤: سەیری ناو چاوەکانی بکە کاتێک کە قسەدەکەن.

٥: فێری هەڵبژاردن و بڕیاردانی بکە.

٦: کە هەڵەیەک دەکات بیکە دەرفەتێک بۆ فێرکردنی نەک سەرزەنشت کردنی.