دایک و باوکان زۆر گرینگە کاتێک منداڵ دەچێتە قوتابخانە بە هەموو جۆرێک لەوە بکۆڵنەوە کە ئایا ئەو منداڵە ئاسوودەیە ئایا چ شتێک هەیە کە ناڕەحەتی دەکات ئەمانە بۆ منداڵ زۆر گرنگن بۆ ئەوەی منداڵەکەت ئاسوودە بێت و بە زووی لە کێشە و ناڕەحەتیەکانی منداڵەکەت تێبگەیت پێویستە ڕۆژانە ئەم پرسیارانە لە منداڵەکەت بکەیت:
١: چ شتێک زۆر دڵی خۆشی کردی ئەمڕۆ؟
٢: چ شتێک بێتاقەتی کردیت؟
٣: لەگەڵ کێ یاریت کرد؟
٤: یارمەتی هیچ کەسێکت دا یاخود کەس یارمەتی دایت؟
٥: چ شتێکی نوێ فێربوویت؟
بە پرسیارکردنی ڕۆژانەت لە منداڵەکەت هەم تۆ زیاتر لە منداڵەکەت تێدەگەیت، هەم منداڵەکەت هەست بە گرینگی خۆی دەکات.
وەڵامێک بنووسە