١: ڕەنگکردنی پرچ لە کاتی دووگیانی ئاساییە؟

وەڵام: دوای سێ مانگ ئاساییە بە مەرجێک بۆیەکە بێ ئەمۆنیا بێت وە لە شوێنێکی کراوە بەکاربهێنرێت.

٢: ئایا موولابردنی لێزەر لە کاتی دووگیانیدا ئاساییە؟

وەڵام: نەخێر باشترە دوابخرێت بۆ دوای منداڵبوون بەهۆی هەستیاری پێست و گۆڕانی هۆڕمۆنەکان.

٣: ئایا دەتوانم لەکاتی دووگیانی سەفەر بکەم؟

وەڵام: ئاساییە بە تایبەت لە هەفتەی ١٤ بۆ ٢٨ سێ مانگی دووەم کە گونجاوترین کاتە.

٤: دوای منداڵبوون کەی دەتوانم لولەب دابنێم؟

وەڵام: باشترین کات دوای ٦ هەفتەیە لە منداڵبوون ( تەواو بوونی چلە ) بۆ سەلامەتیی منداڵدان.

سەرچاوە: دکتۆرە گزنگ نجم الدین.