زۆرێک لە دایک و باوکان حەز دەکەن منداڵەکانیان قەلەو بێت بۆ ئەم مەبەستەش پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی ئەو شیرانەی کە دەوروبەر پێیان دەڵێن بۆیە ئەمەش وا دەکات چەن جارێک شیر بگۆڕن بۆ منداڵەکەیان یان دەرمان بە منداڵەکەیان دەدەن بۆ ئەوەی قەڵەو ببێت
ئەوانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵ زیاتر ئەم کێشەیان هەیە چونکە شیری دایک رێگر دەبێت لە قەڵەوی ئەمەش نیعمەتی خودایە چونکە قەڵەوی نەخۆشییە، بەڵام بەداخەوە دایکان پەنا دەبەنە بەر شیری قوتو بۆ ئەم مەبەستە
پزیشکان رێنمایی دەدەن کە بەوەی پێویست ناکات دایکان شیر بگۆڕن یاخود دەرمان بدەن بە منداڵەکەیان بە مەبەستی قەڵەو بوون تەنها لەو کاتەدا نەبێت کە منداڵەکە بەدخۆراکی هەبێت
دایکان دەپرسن کە منداڵەکەم زۆر لاوازە و وەکو منداڵی تر نییە چی بکەم؟ لاوازی و بەدخۆراکی منداڵ بە چاو هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێت یان بەراورد لەگەڵ منداڵی تردا ناکرێت، منداڵ دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت کێش و باڵا و پێوانی چوارچێوەی سەری بۆ بکرێت.
وەڵامێک بنووسە