بۆچی لەگەڵ لەدایک بوون شتەکانی دەوروبەری هەست پێ ناکات و ئێمە نابینێت؟ زۆرێک لە دایکان ئەم پرسیارەیان هەیە.

بە شێوەیەکی گشتی منداڵ لە تەمەنی دوو مانگ و نیوی تا سێ مانگ، لە دووری ٢٠ بۆ ٢٥ سانتیمەتر دەست دەکات بە ناسینەوەی شێوە و ڕوخساری دایک ئەو خانانەی کە بەرپرسن لە بینینی ڕەنگەکان لە تۆڕەی چاوی منداڵدا لە تەمەنی دوو مانگ و نیو بەشێکیان گەشەیان تەواو دەبێت، لە تەمەنی پێنج مانگیدا بە تەواوی گەشەیان کامل دەبێت.

یەکەم ڕەنگ کە منداڵ دەیبینێت لە تەمەنی دوو مانگ و نیوی دا بریتییە لە ڕەنگی سوور، دواتر ڕەنگەکانی سوور و شین و ڕەنگەکانی تر.

بەشێکی تری پەیوەندی هەیە بە گەشەی مێشک و هەماهەنگی پێکهاتەکانی چاو لەگەڵ مێشک لە پڕۆسەی گەشە و کۆکردنەوەی زانیاری و داتا و بەیانات بە شێوەیەکی رێک و پێک و دواتر ناردنی بۆ مێشک، ئەو کردارو پڕۆسە لە کەسێکی پێگەشتوو ئاسانترە بەڵام لە منداڵ جیاوازە چونکە هەموو ئەندامەکانی لەش بە مێشکیشەوە لە گەشەی بەردەوام دان کامل و تەواو نەبوون.