بێگومان جیاکاری ڕەگەزی هەر لە کۆنەوە بوونی هەبووە هەمیشە ئافرەتان ناڵاندویانە بەدەست ئەم بیرکردنەوە چەق بەستووەی پیاوان و کۆمەلگەکەیان. هەبوونی ئەم جیاکاریە وای کردووە کاردانەوەی خراپ لە نێوان هەردوو رەگەزەکە درووست بکات وە ببێەتە هۆی پێکدادان و دژایەتی پیاوان بۆ ئافرەتان وە ئافرەتان بۆ پیاوان . ئەم بابەتە لە کۆنەوە هەتاوەکو ئێستاش قوربانی زۆری لێ کەوتۆتەوە . دەتوانین بڵێین لە ئێستادا بە بەراورد بەڕابردو ئەم جیاکاریە کەمی کردووە بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەین بەو ێشکەوتنەی کە ئێستا هەیە ئەوا کەمە پێویستە هۆشیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاو بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەرەوپێشچونی باشتر لەم ڕووەوە ببینرێ کە ئەمەش وادەکا بەشێکی باشی ئەو کێشانە چارەسەر بکا کە بەهۆی جیاکاری ڕەگەزیەوە دروست دەبن بێگومان بۆئەوەی ئەم بابەتە چارەسەر بکەین یاخود کاڵ بێتەوە لە نێو کۆمەڵگە پێویستە هۆشیاری زۆر بۆ پێگەیشتوان وە پەروەردەی تەندروست بۆ منداڵان دەست پێ بکەین
:چۆن نەهێڵین هەستی جیاکاری رەگەزی لە منداڵەکانمان دروست ببێ
دایکو باوکان پێویستە ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن و کاری باشی لەسەر بکەن پێویسە سەرەتا خۆیان هەستی جیاکاری لەنێوان خۆیان نەهێڵن چونکە دواجار منداڵ بەشێکی باشی ڕەفتاری دایک و باوکی دوبارە دەکاتەوە وە لە هزری منداڵدا دەمێنێتەوە . پاشان ئەوەی کە پێویستە بکرێ ئەوەیە کە
لە ماڵدا ئەرکەکان لە نێوان هەردوو منداڵی کچ و کوڕدا دابەش بکرێ بە یەکسانی
هەرگیز وشەی تۆ (کچی) نابێ بەکار بهێنرێ لە ئەرک و مافدا
لە کاری نێو ماڵدا پێویستە هەردوو رەگەز هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن
دایک و باوکان بە هیچ شێوەیەک نابێ ڕێ بەوە بدەن کە تەنها کچ خزمەت بکات
لە کۆبونەوە خێزانیەکاندا دەبێت ڕێ بە هەردوو ڕەگەز بدرێ کە بەژداری لە قسەکردن بکەن
دەبێت وەکو یەک گرینگی بە حەزو ئارەزوەکانیان بدرێ