زۆرێک لە خانمـان وا دەزانن کە تەنها لە ڕۆژی ١٤ی سوری مانگانەدا
ئەگەری دووگیانی هەیە و دەتوانن وەک ڕێگرییەک تەنها پشت
به ژماردنی ئه و رؤژه ببەستن.
به ڵام راستی و زانست چی دەڵێن؟
١. کاتی هێلکە دابەزین جیگیر نییه:
ڕۆژی ١٤ ته نها بو ئه و خانمانه یه که سورەکەیان رێک ۲۸ ڕوژه. ئەگەر سووڕەکەت
کەمتر یان زیاتر بیت، کاتی هیلکه دابەزینەکەش دەگۆڕێت.
٢. سپیرم (چاوەڕێ)دەکات:
ئەمه گرنگترین خاڵه! سپیرم ده توانیت له ناو جەستەی خانمدا بو ماوه ی ٣ بو ٥
روژ به زیندویی بمینیتەوه. واته ئه گه ر پەیوەندییەکه له رؤژی ١٠ یان ١١ی
سوڕەکەش بیت، سپیرمەکە دەمینێتەوه تا ئەو کاتەی هێلکەکه دادەبەزێت
٣. پەنجهرهی پیتاندن:
له زانستی پزیشکیدا، ته نها یەک روژ نییه، بەڵکو نزیکه ی ٦ رؤژ هەیه که ئەگەری
دووگیانی تیدا زۆره (٥ رؤژ پیش هێلکه دابەزین + ڕۆژی هێلکە دابەزینەکە).
ئه نجام:
بۆ ئهو کهسانهی نایانهوێت دووگیان بن، ته نها پشت بەستن بە (ڕۆژی ١٤)
ڕێگهیهکی سهلامهت نییه، چونکه جه ستهی مرۆڤ وه ک کاتژمێر نییه و
ههندێکجار بههۆی سترێس یان ماندووبوون کاتی هێلکە دابهزین ده گوریت.
وەڵامێک بنووسە