هەندێک کەس دەڵێن : کە خەتی ڕانی منداڵەکەیان ڕێک نیە . دوودڵن لەوەی کە
دەڵێن ئەم منداڵە حەوزی دەرچووە ( جومگەی حەوز ) کۆمەڵێک نیشانەی هەیە،
بەتەنها بوونی ناڕێکی لە خەتی ڕانی منداڵ مەرج نیە کە ئەو منداڵە حەوزی
دەرچوبێت، چونکە 10% ی منداڵ بە ئاسایی ئەو خەتانەیان ڕێک نییە


بەڵام دەشێت ئەم ئەگەرانە هەبێت:
١: منداڵەکە کچ بێت
٢: یەکەم منداڵ بێت
٣: بەزەحمەت بە لەدایکبوونی ئاسایی لەدایک بووبێت .
٤: لە سکی دایکەکەدا سوار بووبێت .
٥: لە خێزانەکەياندا هەبێت کە منداڵ لە بێشکەدا گەورە کرابێ .


ئەشێ ئەمانە هۆکاری سەرەکی بن ، بەڵام بەدەر لەمانە هەر منداڵێک کە خەتی
ڕانی وەک یەک نیه مەرج نیە حەوزی دەرچوبێت.

سەرچاوە: دکتۆر ئاوات واژەیی

پزیشکی پسپۆڕی منداڵان