زۆر گرینگە لە تەمەنێکی بچووکەوە ئاگاداری منداڵەکەمان ببین وە بەم شێوەیە پەروەردەی بکەین کە بە دووری بگرین لە دەست درێژیکردن، پێویستە دایک و باوکان بە ڕەفتارەکانیان منداڵەکەیان فێربکەن کە چۆن جەستەی خۆیان بپارێزن:
١: هەرگیز لەبەردەم منداڵەکەتدا خۆت مەگۆڕە
٢: لەبەردەم کەسدا منداڵەکەت مەگۆرە ( با کەس جەستەی نەبینێت و لای ئاسایی نەبێت کە کەس جەستەی ببینێت )
٣: مەهێڵە کەس لەبەردەمیدا خۆی بگۆڕێت ( ئاسایی نیە جەستەی کەس ببینێت تانانەت منداڵێکی بچووکیش )
وەڵامێک بنووسە