گرینگی دەربڕینی خۆشەویستی لە نێو خێزاندا

دەڕبڕینی خۆشەویستی لە نێوان ئەندامانی خێزان بنەمایەکی گرینگە بۆ دروست بوونی پەیوەندیەکی بەهێزی سۆزداری و متمانە بێگومان سەرەتا هەبوونی ئەم خۆشەویستیە پێویستە سەرەتا لە دایک و باوکدا ڕەنگدانەوەیەکی باشی هەبێ تاببێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی بە نێو هەموو ئەندامانی نێو خێزاندا بێگومان خۆشەویستی بەهێزی نێو خێزان وا لە منداڵ دەکات متمانەیەکی باش بە خێزانەکەی دروست بکات هەست بە ئارامی دەروونی بکات ئەمە وا لە منداڵ دەکات زیاتر پشت بە خێزانی ببەستێ و متمانەیەکی بەهێز بۆ خێزانی دروست بکات لە کاتی هەبوونی هەر گرفتێک یەکەم هەڵبژاردەی خێزانەکەی دەبێ هەبوونی ئەم هەستە هەم بۆدایکو باوک هەم بۆ منداڵ گرینگیەکی زۆری هەیە کە وا دەکا منداڵ لە زۆر کێشەی دەرەکی بە دوور بگرێ

بۆچی گرینگە لە نێو خێزان دەربڕینی خۆشەویستی هەبێ؟

ئاسایشی سۆزداری: کاتێک خۆشەویستی بە ئاشکرا دەرببڕێت ئەندامانی خێزان بە تایبەت منداڵان هەست بە ئاسایش و بەها دەکەن،ئەم سەلامەتیە سۆزدارییە یارمەتیان دەدات متمانە و خۆڕاگریان زیاتر بێت

پەیوەندی بەهێزتر: خۆسەویستی لە ڕێگەی قسەو کردارەوە نیشان دەدرێت و وادەکا پەیوەندیەکان بەهێزبکا ، هەستکردن بە سەربەخۆیی و پیشتیوانی یەکتر دروست دەکات، ئەمەش ئاسانکاری دەکات پێکەوە ڕووبەڕوی ئاستەنگەکان ببنەوە

تەندروستی دەروونی و سۆزداری: هەستکردن بە خۆسەویستی فشارو دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوە

پەیوەندی تەندروست: کاتێک خۆشەویستی بە بەردەوامی دەردەبڕدرێت، لەکاتی دروست بوونی کێشە و ململانێ تۆنی ڕێز و هاوسۆزی زیاتر دەبێت

دەربڕینی خۆشەویستی ئەندامانی خێزانە گەنجەکان فێر دەکات کە چۆن سۆز و خۆسەویستی نیشان بدەن و ناکۆکیەکان چارەسەر بکەن و پەیوەندیەکی تەندروست بۆخۆیان دروست بکەن

دروستبوونی هەستی پارێزراوی: ئەندامانی خێزان هەست بە پارێزراوی زیاتر دەکەن کاتیک خۆسەویستی لە نێو خێزاندا زۆرەو بە شێوەیەکی ئاشکرایە

Related Posts

Recent Stories